
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا لیوای 14ی پیادەی سەر بە وەزارەت بە هاوکاری و پاڵپشتی بەشی سەگەوانی ناسراو بە (K9) لەبناری چیای قەرەچووخ به‌شدار بوون و ئۆپەراسیۆنێکه‌ش بەسەرکەوتوویی بە کۆتا هێنرا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا کێو‌ماڵی هه‌ریه‌ك له گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، مەلک ئاغا و کەپەنەڕەش) لە بناری چیای قەرەچووخ کران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكه لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی داعش بوو، هاوکاتیش بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنییەت و ئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێ دەکرا.