
دوواى ئەوەى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى شەوى ڕابردوو شارەوانى هەڵەبجە لە خشتە دەبەن بڵندگۆێک لە سەر بیناى شارەوانى دادەنێن و بانگەواز بۆ هاوڕەگەزخوازى و جێندەرى دەکەن لێشاوى توڕەى لێکەوتەوە.
هەرئەمڕۆ ماموستایانى ئاینى بەکۆمەڵ ڕۆشتنە دادگاى هەڵەبجە و سکاڵایان دژى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى تۆمارکرد و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى توڕەى خۆیان و خەڵکى شاریان بە گوێ بەرپرسانى یەکێتیدادا.
سەرۆکى شارەوانى شار لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى ڕاى گەیاند، من بەهەڵەدا براوم و پێیان نەوتوم بانگەشە بۆ جێندەرى دەکەین من سکاڵام دژیان تۆمار کردووە.
خەڵکى هەڵەبجە بەگشتى توڕەن لە یەکێتى و قوباد تاڵەبانى باس لەوە دەکەن یەکێتى و قوباد تاڵەبانى دەیانەوێت منداڵەکانمان فێرى هاوڕەگەز خوازە بکەن کە نامۆیە بە کەلتوور و ئاینمان.