نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین لەگەڵ فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە و، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئوردن:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *