نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک

ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاو کردەوە و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشەوە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، ئەفسەرێک و چەندین کارمەندی پۆلیس شەهید بوون و چەند پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند: بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.

گوتەبێژی حکوومەت لە ڕاگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە “لێرەوە بۆ جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.”

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *