
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە ئاڵای کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگە قارەمانەکان بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە راگرتووە.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان:
لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی خۆیان بەخت کرد.
سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.
با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین.
رۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.