نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، شاندی جایكا ئاماده‌ییان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ده‌ربڕی

له‌ دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، شاندی جایكا ئاماده‌ییان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ده‌ربڕی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( جایکا).

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  13/12/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی جایکای ژاپۆنی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی، جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا، کورتەیەکیان له‌بارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ  حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندان پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و کشتوکاڵ و هەموارکردنی ماستەرپلانی هەولێر ئەنجام دەدەن.

شاندەکە هەروەها ئامادەیی کۆمپانیاکانی ژاپۆنیان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

مه‌سرور بارزانی، سوپاسی حکوومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جایکای کرد، کە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان بە شێوەیەکی باش و پیشەییانە، هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی كوردستان.

May be an image of 2 people and people standing
May be an image of 3 people, people standing and suit

v

May be an image of 5 people, people standing and suit

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *