
شادى نەوزاد کچە پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ بوو کە لە میدیاکانەوە بانگەشەى ئەوەى کرد, لەلایەن سەرۆکى نەوەى نوێ هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى فیدیۆى نەشیاوى لێدەکات, باس لەوە دەکرێ هەمان دۆخى بەردەوامە و ترسى هەیە ڕۆژانێبێت فیدیۆکانى بڵاو بکرێتەوە.
شادى نەوزاد لەگەڵ وازهێنانى لە نەوەى نوێ پەناى بۆ بافڵ تاڵەبانى برد و یەکێتىی بونى خۆى ڕاگەیاند, تاکو لە هەرکاتێکدا شاسوار عەبدولواحید ویستى فیدیۆى یڵاو بکاتەوە ئەوە یەکێتى و سەرۆکەکەى پشتیوانى بکەن و هەڕەشە لەو کەسە بکەن فیدیۆکانى لاییە.
باران محەمەد بۆ چرکە وتى، شادى نەوزاد کوێرانە لەم شەڕەى میدیایەى یەکێتیى دەستى داوەتێ دژى پارتى کەوتووەتە نوسین دژى هەولێر کە تاکە شاربوو لەکاتى لێ قەوانى لەباوشى گرت و پەرلەمانتارە ژنەکانى پارتى بوون پشتیوانى خۆیان بۆ ڕاگەیاند.
دەشڵێت، شادى نەوزاد بەو نوسینە بێ سەرو بەرانەى دەیەوێت خۆى لاى بافڵ شیرین بکات بەڵام بافڵ ئامۆزاى خۆى فرۆشت دەبێ فرۆشتنى شادى بۆ یەک مەرحەبایی پارتى زۆر ئاسانبێت.