نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌وه

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌وه

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت:


 وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی ) 

 لامان باشبوو بەرێز کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە زانیاری ووردەوە لەسەر داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) قوتابخانە و خوێندنگەکان لێدوان بدات ، بەڵام بەداخەوە بێ هەبوونی زانیاری بەڕێز کاروان گەزنەیی  لە لێدوانێکدا دەڵێت (( تەنانەت داهاتی حانوتی خوێندنگەکانیش دەچێتەوە بۆ هەولێر )) ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسەیەی بەڕێز (کاروان گەزنەیی) ناڕاستە هیچ بنەمایەکی نییە، داهاتی فرۆشگە ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و  تەنانەت دهۆکیش  نەگەڕاوەتەوە بۆ هەولێر : 

داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بریتی بووە لە ( 3٫910٫023٫000)سێ ملیار و نۆسەد و دە ملیۆن و بیست و سێ هەزار دینار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵەبجە بریتی بوە لە (219٫000٫000 )دووسەد و نۆزدە ملیۆن دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بریتی بوە لە (462٫714٫000)چوارسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفت سەد و چواردە هەزار دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەرین بریتی بوە لە (546٫722٫000) پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن و حەفت سەدو بیست و دوو هەزار دینار، ئەو پارانە نە هاتۆتە هەولێر، لەبەردەستی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بووە و بە گوێرەی رێنمایی ژمارە(1) ساڵی (2022) پارەکەیان وەرگرتوە لای خۆیان و دابەشیانکردۆتەوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن و ئەوەی دیکەش بۆتەوە داهات بۆ پەروەردەکان بۆ ئەوەی بۆ بابەتی ڕاهێنان و چالاکی وەرزشی و هونەری و پێداویستیەکانی پەروەردەکان و ناوەندەکانی خوێندن خەرجی بکەن ،  تەنانەت ئەمە بۆ پەروەردەی گشتیی دهۆک و زاخۆ و سۆرانیش بەهەمان شێوەیە ، بەنمونە پارەی فرۆشگەی قوتابخانەکانی دهۆکیش نایەتەوە بۆ هەولێر ، سلێمانی وپارێزگاکانی دیکەش بەهەمان شێوەن. 


🔹ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
7ی 12ی 2022

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *