
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،لە پاش وەرگرتنی رەزامەندی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویستی نۆژەنکردنەوەو دروستکردنی ژووری زیاد لە قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر ، بریار لەسەر زیادکردنی ٨٢ ژووری خویندن و نۆژەنکردنەوەی ١٠٠ قوتابخانە درا …ئێستاش دەست بەکارەکان کراوە، کە لەلایەن ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر پلانەکە
ئەنجام دەدرێت.
شایەنی باسە ئەم پرۆسەیە دەیان قوتابخانە لە خۆ دەگرێ، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ميديا بە گوژمەی 42،310،000 لە پەروەردەیی ناوەند، هەروەها نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ستايش بە گوژمەی ١٨.٣٨٥.٥٠٠ لە پەروەردەیی دەورووبەری.
سەرباری دروست كردنی سێ ژوور لە قوتابخانەی بەرانەتی بە گوژمەی ٥٠،٨٠٤،٧٥٠ لە پەروەردەیی دەوروبەر ، شایەنی ئاماژە بۆکردنە سەرجەم پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکانیش
لەلایەن ئەندازیارانی بەرێوە بەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەرێوە دەچێ