
مەسرور بارزانی لێخۆشبوونی بۆ هەزار و 659 گیراو دەرکرد، کە لە هێزەئەمنییەکان کاریان کردووە هەڵاتوون،کەس و کاریان و لێخۆشبووەکان دڵیان بە بڕیارەکە خۆشە.
کارمەندی ئاسایش کەریم محەمەد بە چرکە دەڵێ:” سوپاس بۆ مەسرور بارزانی لێبووردنی بۆ دەرکردین و دەتوانین لێرە بەدووا ژیانی ئاسایی لەگەڵ ماڵ و منداڵمان دەست پێبکەین.
کارمەندەی ئاسایش دەڵێ:” هەمیشە لێبووردن و گەورەی مەسرور بارزانییمان لە بەرچاو دەبێت و سوپاس کە بەدەم داواکارییەکانەوە هات کە داوای لێخۆشبوونمان کردبوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: “پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی، لە ڕۆژى 27/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ههزار و 659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێ هێشتووە، دەردەکات.”
ئهوهش خراوهته ڕوو: “ئەم لێبوردنە تایبەتە و تەنیا ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە، کە تەنیا تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە.”
قومریە سەلام دایکێ یەکێ لە ئازاد کراوەکان بە چرکە دەڵێ:” سوپاس کاک مەسرور کوڕەکەت گەڕاندەوە بۆناومان بەڵێ کوڕەکەم هەڵەی کرد بەڵامدەکرێ کەسانەی هەڵەدەکەن دووای ئەوەی سزادەدرێن و دەبیندرێ بەرەو باشی ڕۆشتوون، جارێکی تر بگەڕێندرێنەوە بۆناو کۆمەڵگا.
سەروەت بارام کارمەندی پۆلیس ، یەکێ لەو پۆلیسانەی بەر لە خۆشبوونەکە کەوتووە، بە چرکە وتی:” ئێمە دەزانین هەڵەمانکرد نە دەبوو ئەرکەکانمان بە جێ بهێڵین بەڵام ئێستەدەزانین هەڵەمان کردووە، بەخۆماندا چوینەتەوە سوپاس بۆ کاک مەسرور و فرمانی لێخۆشبونەکەی بۆمان.