نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری پەروەردە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەدات

وەزیری پەروەردە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەدات

وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە ئەمڕۆ هەینی 25ـی 11ـی 2022 ڕایگەیاند، بۆ ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان دەسەڵاتمان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان داوە.

د. ئالان حەمەسەعید ڕاگەیاند: دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان، پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەگەری هاتنەپێشی هەر حاڵەتێکی سروشتی دەسەڵاتی ڕاگرتنی دەوامیان لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە.

ڕاشیگەیاند: لە مانگی 06ـی ئەمساڵەوە ئەو دەسەڵاتەمان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان داوە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی پارێزگار وەربگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەپۆڵێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەمبارەیەوە کەشناسی هۆشداری دەدات لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکان.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە لە 07ـی 06ـی 2022:-

بەپەلە

مەسرور بارزانی: حکوومەت هەمیشە یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *