
ئەمڕۆ هەینی 11/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە (تویتەر) رایگەیاندووە: “دوێنێ پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ تاوانەکانی داعشی لە دژی ئێزیدییەکان بە جینۆساید ناساند، زۆر بەگەرمی پێشوازی لەم بڕیارە دەکەم”.
دەشڵێت: “ئەم ڕاگەیاندنە یارمەتیدەرە بۆ هێنانی هەستێکی زیاتری لێپرسینەوە بۆ کۆمەڵگەیەک کە حەسرەتی ئاسایش و گەڕانەوەی نیشتمانی باوباپیرانی خۆیانە”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “لە کاتێکدا ئێمە وەک نەتەوەیەک هێشتا ماتەمینی بۆ ئەو شتانە دەگێڕین کە لە کاتی فێرمانی ئەم دواییەدا لەدەستچوو، هەوڵەکانمان بەهێزتر دەکەین بۆ یەکخستنەوەی هەموو ئێزیدییەک لەگەڵ کۆمەڵگاکەیان و گەیاندنی تاوانباران بۆ دادگا، پاڵپشتی خێزانە ئاوارەکان دەکەین، و بەردەوام دەبین لە داوای ئاساییکردنەوەی شەنگال”.