
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاودێریی پارێزگاری هەولێر سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن کە دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن و فراوانکردنی ڕاڕەوەکانی ئاو دەگرێتەوە و تێچووی هەرسێ پڕۆژەکە 700 ملیۆن دینارە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لە سنووری ناحیەی قوشتەپە ڕاگەیاند.
گوتیشی: ”هەرسێ پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بودجەی تایبەتی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون کە کۆی گوژمەی پڕۆژەکان 700 ملیۆن دینارە و بە خۆشحاڵییەوە بەشێکیان تەواو بوون.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە