
ـ كەندی كۆڕنیش هەر لە سەرەتاوە تا كۆتایی پاككراوەتەوە و پرۆسەی پاككردنەوەی تائێستاش بەردەوامە و هەموو ئەو بەربەستانەش لادەبرێت كە لە نێوی دروست كرابوون و ببوونە هۆكاری دروستبوونی لافاو.
ـ لە ڕێگەی تەندەرینگەوە، دوو پردی پتەو لە شوێنی ئەو بەربەستانە دروست دەكرێن كە چارەسەرێكی زۆر باشن بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو.
ـ لە كۆتایی گەڕەكی ڕۆشنبیری لە دارەتوو، ئێستا كار لە شەقامێكی دووساید دەكرێت و لەم ڕۆژانە ئەم شەقامەش تەواو دەبێت.
ـ لە گەڕەكی هەولێری نوێ، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری لە ڕێگەی چەند تەندەرینگ كەندەكە پاك دەكەنەوە، بەوەش كێشەیەكی ئەوتۆ لە كۆڕنیش نامێنێت و مەترسی دروستبوونی لافاو لەو شەقامە وەك ساڵی پار نییە، چونكە هەمووی پاك كراوەتەوە.
ـ شاری هیران ستی و دەوروبەری كە ساڵی ڕابردوو لافاو گرتیەوە، ئێستا رێڕەوێكی نوێی لێ دروست دەكرێت و ئاوەكە دەچێتە بەستی بنەسڵاوە و دواتریش بۆ كۆڕنیش، ئەمەش وا دەكات ئەمساڵ مەترسی لافاو لەسەر ئەو ناوچەیە نەمێنێت، تائێستاش لە 85%ی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە.
ـ ئەوەی پەیوەندی بە شەقامی مەسیفەوە هەیە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 8 ملیار دینار، بڕیاری پاككردنەوەی ڕێڕەوەكانی دەوروبەری شەقامی 150 مەتری دا كە پارساڵ كێشەی دروست كردبوو، ئێستا لە شەوەك و مەلائۆمەر كار دەكرێت، لە گردجوتیاریش تیمەكان كاری بەردەوام دەكەن، له بنەسڵاوەش كەندەكان پاك كراوەتەوە.
ـ لەناو سەنتەری شاری هەولێریش لە ڕێگەی هەر شەش شارەوانیی و بەرێوەبەرایەتیی ژینگەوە، زۆربەی مەنهۆل و ژێر پردەكان و تۆڕەكانی ئاو و چەپەرەكان پاك كراونەتەوە پرۆسەی پاككردنەوەكەش بەردەوامە.
ـ هەروەها پۆندێكی گلدانەوەی ئاو لەسەرەوەی ناحیەی دارەتوو دروست دەكرێت، بۆ گلدانەوەی ئاو بۆ كاری جوتیاری و گەشتیاری و ئاوی ئەو ڕێڕەوانەشی كە دەبنە ڕایەڵكەی دروستبوونی لافاو
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە