
لاهور جەنگی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردە و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاهور جەنگی پێگەیشت بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی، وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سوپاسی لاهور جەنگی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی.