
عەلی عەونی، بۆ ئاسۆ ئەڵمانی،پێی ده‌ڵێت: ”هیچ قسووریتان له خیانه‌ت و فرۆشتنی كوردستان نه‌كردووه، خۆشتان شه‌ریكی حكوومه‌تن و بودجه‌ی سلێمانییش و هەموو بارودۆخە خراپەكە دەڤەرەكە ئێوه لێی به‌رپرسیارن.“
ئاسۆ ئەڵمانی، سەركردەی یەكێتی، لە ڕێگەی میدیاكانی حزبەكەیەوە هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە ئەوان ئەم دۆخە قبووڵ ناكەن و بۆ هەموو ئەگەرێكیش ئامادەن كە مەبەستی لەم دۆخە ئەوەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواكاریی یەكێتی بۆ دیزەبەدەرخۆنەكردنی كەیسی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف لە لایەن دژە ترۆری یەكێتی قەبووڵ بكات.
لە بەرامبەردا عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: “یه‌كێتی شه‌ریكه حكوومه‌ته، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێتییه و له دووهێندەی خۆیان زیاتر وه‌زیریان به‌ر كه‌وتووه، دووهێندە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان وه‌رگرتووه، زۆر زیاتر له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژان وه‌زیر و بەرپرسیان هه‌یه، ئه‌وان زۆر ته‌نگه‌تاو بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی تیرۆركردنی شەهید هاوكار جاف، زۆر داوایان كرد، كه ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه دروستترین كار بوو، كه حكوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردیان و ده‌بوو حكوومه‌ت بیكات، كه بۆچی ده‌بێت ئارامیی پایته‌خت تێك بدرێت؟“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”له خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، گرووپه‌كه‌ی ئاسۆ ئه‌ڵمانی و خیانه‌تكاره گه‌وره‌كانی سه‌رووی ئه‌ڵمانی، چی‌یان له‌ده‌ست هات بۆ فرۆشتنی كوردستان كردیان، چیتر ماوه بیكه‌ن؟ ئاماده‌ن بۆ فرۆشتنی كوردستان رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران بكه‌ن و ده‌ستی داگیركه‌ران راكێشن بۆ ناو كوردستان، به‌داخه‌وه هێشتا له‌ناو گه‌لی كورد خه‌ڵكێك ده‌نگیان ده‌ده‌نێ و ده‌یانكه‌ن به ده‌سه‌ڵاتدار.“