نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پشتیوان سادق: لەگەڵ لایەنەکان باسمان لە کردەی تیرۆرستی هەولێر کردووە

پشتیوان سادق: لەگەڵ لایەنەکان باسمان لە کردەی تیرۆرستی هەولێر کردووە

سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان گوتی، لەگەڵ لایەنەکان باسیان لە كردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر کردووە، بەڵام هیچ حیزب و لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی.

شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد. دوای کۆبوونەوەیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پشتیوان سادق ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ لایەنەکان باسیان لە “کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر” کردووە، بەڵام “هیچ حیزب و لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی.”

سەرۆکی شاندی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، نابێت لە کێشە و ململانێکاندا پەنا بۆ تووندوتیژی ببرێت.

بە گوتەی پشتیوان سادق، “هیچ کێشەیەک” لەنێوان تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لە حکومەت نییە و “لەوپەڕی هاوئاهەنگیدان.” گوتیشی، “گوێشمان لێ نەبووە یەکێتی باسی کشانەوە بکات لە حکوومەت.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *