
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شانده‌كه‌ی پارتی له تیمی وه‌زاری ئه‌و حزبه لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكدێت، بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح.
له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دارایی و کار، پرۆژە و هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتووێده‌كه‌ن.
وابڕیاره سبەی شەممە (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له حزبی شیوعی کوردستان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژی یەکشەممە (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌گه‌ڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان كۆببنه‌وه و دواتر سه‌ردانه‌كانی ئه‌و شانده بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.