نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو دەرکرد

مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو دەرکرد

 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12 ملیار دینار بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە شاری ھەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 900 ھەزار دینار”.

ئەم بڕە پارەیە بۆ مەبەستی دروستکردنی 14 پۆند لە دەوروبەری ھەولێر بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *