
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی، كاتێك ده‌گوترێـت كورد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار رێكناكه‌ون، ئاماژه به‌و راستییه ناكه‌ن كه ده‌ستی ده‌ره‌كی بووه‌ته رێگر له‌وه‌ی كورد ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، ده‌ستووری عێراق تاكو ئێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیش بیانه‌وێت سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا سه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌وا پێویسته ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، سیسته‌می سیاسی له عێراقدا تاكو ئێستا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی نه‌كردووه و چه‌ندین تۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی له عێراقدا دروستبووه، كه بوونه‌ته رێگر له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می عێراقی فیدراڵ‌دا.
ئه‌و كاندیده‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاته و ده‌توانێت رێگربێت له گه‌وره‌بوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هانی حكومه‌ت بدات بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ خه‌ڵك.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار رۆڵی دروست ببینێت، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی له ده‌ست عێراقییه‌كان بێت، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی دیكه بكات له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری بۆ ناوخۆی وڵات و ناوچه‌كه و جیهانیش.