نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیران پێداگیریی خۆی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران پێداگیریی خۆی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 5/10/2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە 76 ی ساڵی 2012 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) لایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو.

پاشان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕاسپێردرا بە ئاراستەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی تەشریعکردنی.

ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، ڕێکخستنی پرۆسەکانی دەستاودەستکردنی ڕووەک و بەرهەمەکانی و هاوردەکردن و هەناردەکردنیانە لە پێناوی ڕێگەگرتن لە هاتنەناوەوەی دەرد و پەتای کشتوکاڵیی و بڵاوبوونەوەیان لە هەرێمی کوردستان، بە پیادەکردنی هەمان ئەو پرۆسە و ڕێکار وپێوەرانەی لەسەرتاسەری عێراق کاری پێ دەکرێت، یاساکە لە لایەن لیژنەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت کە نوێنەری وەزارەتەکانی ( خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، ناوخۆ، بازرگانیی و پیشەسازیی، دارایی وئابووری، تەندروستی ) و دەستەی پاراستن وچاكکردنی ژینگەی تێدا بێت، ئەم پڕۆژە یاسایە، بەرکارکردنی یاسایەکی فیدڕاڵییە لە هەرێم، دوای هەموارکردنی و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم. بە ئاراستەی یەکخستنی ڕێکارەکانی کەرەنتینی کشتوکاڵیی لە هەرێم و عێراق و لە هەمانکاتدا کارئاسانییشە بۆ بازرگانانی هەرێم و هەروەها جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کە زامنیی دروستیی وکوالیتی ئەو کەرەستە و پێداویستیە سەرەتاییانە دەکات کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێم و لەکاتی هەناردەی بەرهەمی خۆماڵیی هەرێم بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە ئاستەنگیان بۆ دروست نەکرێت. ئەمەش دوای ئەوەی لە لایەن دامەزراوەکانی هەرێمەوە، هەمان ڕێکاری کەرەنتینی کشتوکاڵی پەیڕەودەکرێت.

پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە و لە چواچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 9 لە یاسای چاکسازی لە لایەن عەبدولحەکیم خسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەداداچوون خرایەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسی بڕیارەکەی پەسەند کرد و دووپاتی پێداگیریی خۆی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە، لە پێناوی ڕێکخستنەوەی وەزیفی گشتیی و خانەنشینیی و هێنانەدی دادپەروەریی لە سوودمەندبوون لە داهاتی گشتیی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردان و سوودمەندبوونی ناڕەوا، بەمەرجێک مافی خەڵکانی شایستە پارێزراوبێت و نەبێتە هۆی بێبەشکردنیان لە شایستە و مووچەی ڕەوای خۆیان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *