
سەروان ئەمیر كە لە ریزەكانی ئەرتەشی ئێرانە، لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێ، خەڵك شایانی كوشتن نییە، بۆیە چەكەكانتان دانێن و بچنە پاڵ خۆپێشاندەران.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەشێك لەو خەڵكە ناڕازییە هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراقیان كردووە، بۆ دەبێ بكوژرێن؟
ئەوەیشی خستە ڕووكە سوپا بۆ ئەوە دروست بووە كە پاڵپشتی خەڵك بكات، بۆیە رای دەگەیەنێت كە ئەو هیچكات دژی خەڵك جووڵە ناكات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە