نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە بڵاوکردەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ كرد، كه‌  لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، گیانیان لەدەستدا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە (تاهیر كاكەوڵا، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال، توانا نەسرەدین، جەمال جەلال)م بيست، کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا، گیانیان لە دەستدا.

پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *