نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەت لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ناوچەکەی کرد، کە هاوکارن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە دەڤەرەکە.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران، چونکە حکوومەت و کەرتی تایبەت تەواوکەری یەکترن لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان .

دووپاتیشیکردەوە، پێویستە پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پلان و پێداویستیی خەڵکی دەڤەرەکە بێت.

لە کۆتاییدا ئامادەبووان پێزانینی خۆیان بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و چەندین پێشنیاز و راسپاردەشیان بۆ برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *