سەرەتا / کوردستان / بەفەرمی مەسرور بارزانی: هەموو پڕۆژەکان دەبێ هەلی کار لە %75 بۆ گەنجانی کوردستان بێت

بەفەرمی مەسرور بارزانی: هەموو پڕۆژەکان دەبێ هەلی کار لە %75 بۆ گەنجانی کوردستان بێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.

پێشەوا هەورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌روه‌ها نووسوویه‌تی: “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە، کە لە رابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزکرابوو”.

بەپەلە

مژدەیەکی خۆش لە سەرۆکی حکوومەتەوە

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 260 …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *