جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه بۆ دۆخی عێراق.
راگەیاندووە، پێشتر لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا باوه‌ڕیان وایه، دۆخی عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
جەعفەر ئێمینكی روونیكرده‌وه، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش سوپرازێك بۆ گه‌لی كورد دروستده‌كات، كه کاندیدی ئەمجارەی پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدی کوردان دەبێت.