گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت: نرخی 230 جۆر دەرمان یەك دەخرێت
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاووڵاتیانی راگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ئەزموونی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستاندا، نرخی 230 جۆر دەرمان یەك دەخرێت.
كەمێك لەمەوبەر، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “هاوڵاتییانی خۆشەویست، سڵاوی خوداتان لێبێت، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستاندا، نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت”.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دەرمانانە “بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان، لە نەخۆشخانەکانی حکوومی لە هەرێمی كوردستان بەردەست دەبن، لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت”.