
وەرەکۆمێنت لەگەڵمان
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کە لە ڕێگەی پسوولەی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ”.
ئاماژەی بەوەش دا: “مەبەست لەو هەنگاوە بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەش کردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا بەنرخی فەڕمی هەشت هەزار و 500 دینار”.
قایمقامی هەولێر روونیشی كردووەتەوە، هەروەها هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بەتووندی سزا دەدرێت و هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقا میەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری وورد دەکرێن.