نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی: 31ی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی: 31ی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ڕاگەیانراوێكی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەبارەی ڕووداوەكانی سی و یەكی ئابی 1996 دەداتەوەو رایدەگەیەنێ، سی و یەكی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لە شەوی 16 لەسەر 17ی ئابی 1996 كە لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری خاكی كوردستانیان دا.
وەڵامێك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە…
مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەبارەی ڕووداوەكانی سی و یەكی ئابی 1996 ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردووەتەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە بدات. لێرەدا بەبیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە سی و یەكی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لە شەوی 16 لەسەر 17ی ئابی 1996 كە لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری خاكی كوردستانیان دا. سی و یەكی ئاب وەڵام بوو بۆ ئەو داگیركاری و پەلامارە و، بە كورتیەكەی (دفع الافسد بالفاسد) بوو كە ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ خەڵكی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و نیشتیمانیش وەك خۆی بە پارێزراوی مایەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بەبیریان دەهێنینەوە، لووتكەی خیانەت ئەو كاتە بوو كە لە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017 دا بە ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری بەشێكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، نیوەی خاكی كوردستان بە كەركووكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
31ـی 8ـی 2022

بەپەلە

بەپەلە.. بەبڕیارى مەسرور بارزانى ئەم کەسانە دادەمەزرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *