
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێ، پلانمان ناردووە بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت تا گوژمەی ١٧٦ ملیار دینار بۆ دەستپێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە خەرج بکرێت و چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانین.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، راگەیاند: “وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پلانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە و ئامادەباشی کراوە بۆ دەستپێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان، پلانەکەی وەزارەت پێکھاتووە لە چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر کە ئێستا چاوەڕێی پەسەندکردنی پلانی ئەمساڵین لەلایەن سەرۆکایەتی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە”.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەشڵێت: “ئێمە وەک ئاوەدانکردنەوە داوای ١٧٦ ملیار دینارمان لە سەرۆکایەتی حکوومەت کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پڕۆژانەی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون بکەونە بواری جێبەجێکردن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە