نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل: حکوومەتی عێراق 7 مانگە 200 ملیار دینارەکەی بۆ کوردستان نەناردووە

جووتیار عادل: حکوومەتی عێراق 7 مانگە 200 ملیار دینارەکەی بۆ کوردستان نەناردووە

د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
راگەیاند: “حکوومەتی عێراق پێویستبوو بۆ ئەو 7 مانگە، یەک ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، کەچی تەنیا 400 ملیاری ناردووە و یەك ترلیۆن دینارەکەی دیكەی نەناردووە، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ دواكەوتن مووچەی دابەش كردووە و دابەشكردنی مووچەش بەردەوامی دەبێت”.

جووتیار عادل ئاماژەی بەوەش دا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشینەی كارەكانی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە، گوتیشی: “بەغدا پێنج مانگە هیچ بڕە پارەیەكی نەناردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی كوردستان بێ دواکەوتن، لەو 7 مانگەدا مووچەی لە وادەی خۆی داوە و بێ گومان ئەوەش لە خەمخۆریی حكوومەتە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران”.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: “مانگانە پێویستمان بە زیاتر لە 900 ملیار دینار هەیە بۆ تەرخانکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە داهاتی نەوتدا پێشتر مانگانە 350 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە خەرج دەکرا، بەڵام بەهۆی ئەو چاکسازییانەی بەگشتی لە کەرتی وزەدا کراوە، ئێستا مانگانە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت، واتا 150 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە”.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *