نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / موقتەدا سەدر مەرجی قورسی بۆ هادی عامری داناوە و دەبێت مالیكی بەجێ بهێڵی

موقتەدا سەدر مەرجی قورسی بۆ هادی عامری داناوە و دەبێت مالیكی بەجێ بهێڵی

ساڵح محەمەد ئەلعێراقی، وەزیرەكەی سەدر سێ مەرجی بۆ قەبووڵكردنی داواكارییەكەی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح خستە ڕوو، هاوكات نووری مالیكیشی بە (سپایكەر مان) وەسف كرد.
وەزیرەكەی سەدر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، “داواكەی برامان هادی عامری بۆ گفتوگۆ لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی (كە خۆی سەر بە چوارچێوەیە) لەگەڵ ڕەوتی سەدر دووبارە بۆتەوە. من دەڵێم، ئەگەر ئێمە سازشمان كرد و گفتوگۆمان قەبووڵ كرد، ئەم مەرجانەمان هەیە”. مەرجەكانیش بەم شێوەیەن:
یەكەم: كشانەوەی هادی عامری و ڕەوتەكەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی.
دووەم: رەتكردنەوەیەكی راشكاوانەی قسەكانی نێو تۆمارە دزەپێكراوەكەی نووری مالیكی كە ئەو بە (سپایكەر مان) وەسفی كردووە.
سێیەم: هادی عامری لە نێو ئەو كەسانەدا بووە كە واژۆی لەسەر بەڵگەنامەی چاكسازی كردووە، بەڵام جێبەجێ نەكراوە، كێ گەرەنتیی جێبەجێكردنی گفتوگۆی چاكسازی دەكات؟ بۆیە لەسەر هادی عامرییە گەرەنتییەك دیاری بكات “بۆ ئەوەی عێراق لە گەندەڵی دەرباز بكات”.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *