
بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانی بەرهەم ساڵح لە وەرگرتنی پۆستی سەركۆماری عێراق، خەریكە ئەو مافەی كورد دەكەوێتە مەترسییەوە كە لە نێوخۆی خۆیدا بەربژێری سەركۆمار یەكلا بكاتەوە.
لەمبارەیەوە عەلی عەزیز، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای گەیاند: ”پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کان، ئه‌م پۆسته هی گه‌لی کوردستانه و پشکی کورده، به‌ڵام پرسیاری جددی ئەوەیە، به‌رهه‌م ساڵح که بودجەی رۆژانه‌ی سەرۆكایەتیی كۆمار هەشتا ملیۆنە، هەروا زوو واز ده‌هێنێت و ئامادەیە له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نێوماڵی کوردستان ئەمە بكات؟ نه‌خێر“.
گوتی: ”ئه‌وه‌ی له به‌غدا شانازی به‌و پۆسته‌وه ده‌کات، نه‌ک هیچی بۆ کورد نه‌کردووه، بگره نه‌بوونی له‌وه‌ی ئێستای باشترە“.