نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له‌ باخچه‌ و قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له‌ باخچه‌ و قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه

o

سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له‌ باخچه‌ و قوتابخانه‌ حكوومی و ناحكوومییه‌كان.

ڕاشیگه‌یاند: ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابییانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکوومی و ناحکوومی) تا ڕۆژی پێنجشەم ڕێکەوتی 4/8/2022 درێژكرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشتر بڕیاری دابوو ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له‌ باخچه‌ و قوتابخانه‌كان له ڕێكه‌وتی‌ 26/7/2022 واته‌ سبه‌ی سێشه‌م كۆتایی پێ بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *