
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بووە، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیان تاووتوێ کردووە.
مەسرور بارزانی دەڵێ:”جەختمان لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ:”سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدا کە دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا ، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدرالی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .
د بارزانی دەڵێ:”ووپاتمان کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت .