
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و لەسەر کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ دەکرێت .
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند: ”سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆ دەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆی ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن”.
فارس عیسا گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.