نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان

شاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، راگەیاند: “شاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و بڕیارە دانوستانەکان بەڕێوەبچن، چونکە ئەوەی دانوستانەکانی پەکخستووە لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگیە، لەبەر ئەوەی دەبێت ئەوان دەست بە سەردانەکەیان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان، ھەتا ئێستا بۆچوونی جیاواز ھەیە لەبارەی ئەندامی شاندەکەیان”.

ئەندامی شاندی پارتی دەشڵێت: “پێشبینی دەکەین لەچەند رۆژی داھاتوو دانوستانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بەڕێوەبچێت، پارتی تا ئێستا لەگەڵ کوتلەی سیادە ھاوپەیمانی ھەیە، چوارچێوەی ھەماھەنگیش بڕیاری دا حکوومەت پێکبێنن، شاندی پارتی لەسەر میکانیزم و بەرنامە و کاندیدی ھەماھەنگی دانوستان دەکەین”.

لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران، د. شاخەوان عەبدوڵڵا روونیکردەوە: “لەسەر پرسی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق کێشە و بۆچوونی جیاواز ھەیە لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *