نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چیایی قەرەچوخ کۆنتڕۆڵکرا و ناوچەی بەوشایی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە نەما

چیایی قەرەچوخ کۆنتڕۆڵکرا و ناوچەی بەوشایی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە نەما

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ کرا و ئەو بۆشایە ئەمنیه‌ی ھەبوو نەما و ھێزی عێراقی و پێشمەرگە گەیشتنەوە یەک لەو ناوچەیە و ئەو ھەماھەنگیەش ھەنگاوێکی گرنگە.

بابەکر زێباری، ڕایگەیاند: “لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانرا کە چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ بکرێت و پاکبکرێتەوە لە داعش و چەندین مۆڵگەی داعش و تونێلی ئەوانیش دۆزراونەتەوە”.

زێباری گوتیشی: “ئەوە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنیه‌ی لە ناوچەکە ھەبوو نەما و پڕکرایەوە، چونکە لە ھەردوولا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و ھیچ بۆشایەکی نێوانیان نەما، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە و ئەو ھەماھەنگیە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *