
هیوا قەرانیی: بەفەرمانی مەسرو ربارزانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان کرانەوە
لە تەمەنی سێ ساڵەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، چەندان پڕۆژەی گرنگ بە ئاماددە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی بەردی بناغەیان داندراوە و هیوا قەرەنیش دەڵێ، كارەكانی حكوومەت هی ئەوەن شانازیان پێوە بكەین.
هیوا قەرەنی عەبدوڵا سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند:” لەو هەنگاوە باشانەی كابینەی نۆ ناویەتی ،بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانیەكان، وەبەرهێنان ،كشتوكاڵ،گەشت و گوزار ،وە لە چەند ڕۆژی ئایندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە دەكرێتەوە، بڕیاری كردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی تری گشتی هەیە،ئەوەش هەنگاوێكی گرنگی كاراكردنی ئیدارەی ڕاپەڕین بووە لە لایەن كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە”.
هیوا قەرەنی وتیشی:” لەگەڵ دەستبەكار بوونی جەنابی مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكوومەت ،سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی كردووە بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە داندراوە و بەڵێنی چەندین پڕۆژەش دراوە، پردی دەربەندی ڕانییە 60% كارەكانی تەواو بووە بوجەكەی سەروو 11 ملیار دینارە، جودسایدی ناوبازاڕی ڕانییە 80% كارەكانی تەواو بوون، هەرچەندە ئێستە كاریان تێدا وەستاوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە،كاركردن تێیاندا دەست پێبكاتەوە”.
قەرەنی وتیشی:” پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ كاری تێداكراوە،چاوەڕێ دەكەین ئەمساڵ بوودجەی بۆ تەرخانبكرێت و تەواو بكرێت،پڕۆژەی شەقامی چوارقورنە 90% كارەكانی تەواو بوون، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین، كە بە دوو زۆن بوو زۆنی ڕانییە جێبەجێ كرا و زۆنی پشدەریش بەم زوانە دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردن، بوودجەكەیان یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە”.
دەڵێ:” پڕۆژەی دروستكردنی سەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك خزمەتی تەواو سنووری ئیدارەی ڕانییە دەكات بوودجەكەی زیاتر لە یەك ملیار دینارە”.
وتیشی:” پڕۆژەی ئاوی ڕانییە بوودجەی پێویستی بۆ تەرخانكراوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كاركردن تێدا دەستپێدەكات لەلایەن ئەو بەڵێندەرەی پڕۆژە كەی بۆ دەرچووە ، بۆ ڕانیە و حاجیاوا و چوار قورنەییە، بڕیاری دامەزراندن و دانانی پڕۆژەی وێزگەی بەرهەم هێنانی كارەبا لە قەڵا دزێ بڕی 50 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، چاوەڕێن كۆمپانیا بێت كاركردن تێدا دەست پێبكات، وە ڕاكێشانی هێڵێكی پەستان بەرزی هێڵی كارەبا لەڕوی ژێرخانی كارەبا بۆ ڕاپەڕین پڕۆژەیەكی گرنگە و بوودجەكەی 32 ملیار دینارە.