نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئێران گرفتی کەم ئاوی بۆ ئەم ناوچەی کوردستان دروست کرد

ئێران گرفتی کەم ئاوی بۆ ئەم ناوچەی کوردستان دروست کرد

ساڵانە، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا ئێران ئاوی زێی بچووکی قەزای پشدەر دەگرێتەوە و بەوەش گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکە دروست دەبێت.

فەرمانگەی ئاوی پشدەر ئەمڕۆ شەممە 16/7/2022 بڵاوی کردەوە کە بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە ئێستا ناتوانرێت ئاو بە هەموو گەڕەکەکانی قەڵادزێ بدرێت.

بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لەڕێگای گرتنەوەی ئاوەکە و دروستکردنی کۆگای ئاوەوە ئاستی ئاوەکە و ئاستی پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوەکە بەرز بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کارمەندانی پڕۆژەکە لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەو گرفتە.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *