
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی (توەڕەشان) سەر بەناحیەی هەڵشۆ هاوڵاتیەک بەناوی ( م. م . ر) لەدایکبوی ساڵی 1982 پیشەی پێشمەرگە لە بەرگری فریاکەوتن کوژرا کە شوێنەواری فیشەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیه.
ئەوەش هاتوە، پاش ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، دوای گەیشتن بە دەرئەنجامی کۆتایی وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.