
دكتۆر ڕێبین سەلام، ماموستای زانكۆ، ڕایگەیاند: “بە پێوەری زاتی هەڵسەنگاندن بۆ كابینەی نۆ دەكەین، ئەو دۆخەی لەبەردەمی بووە کە بە داهاتێكی كەم دەستكەوتێكی زۆری هەبێت، داهاتی ناوخۆ %100 زیاد بكات، زیاتر لە یەك ملیار دینار قەرز بداتەوە، سێ ساڵی زۆر قورس تێپەڕێنێت كە بۆجیهان قورس بووە”.
ڕێبین سەلام گوتی: “زۆرێك لە وڵاتان بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆناوە داڕووخان، بەڵام كوردستان بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی كابینەی نۆوە و بە پشتیوانیی خوا و جەماوەر، توانیی قۆناخی قورس دەرباز بكات”.
”كابینەی نۆ هەڕەشەی ناوخۆ و تەندروستی و تیرۆری لەسەر بوو، بەغدا دەستشكانەوەی لەگەڵ دەکرد، هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا، بەڵام بەسەر هەموویاندا سەر كەوت و توانیی لە ڕووی دیپلۆماسییشەوە لە كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا خۆی حزووری هەبێت.” ڕێبین سەلام وای گوت.