نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پسپۆڕی ئابووری خالید حەیدەر: كوردستان بەرەو گەشانەوەی زیاتری ئابووری دەڕوات بە سەرۆكایەتی مەسرو بارزانی

پسپۆڕی ئابووری خالید حەیدەر: كوردستان بەرەو گەشانەوەی زیاتری ئابووری دەڕوات بە سەرۆكایەتی مەسرو بارزانی

د. خالد حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ له‌ به‌شى ئابوور‌یی زانکۆى سلێمانى، ڕاگه‌یاند: “كاتێك سەرۆكی حكوومەت ئاماژە بەوە دەكات کە لەو قەیرانانەی تووشی بوون، پەنای نەبردووە بۆ قەرز و جگە لە داهاتی نەوت كە سەرچاوەی سەركیی داهاتی حکوومەتە و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەیەوە گۆڕانكاری كردووە لەو پارەی بەدەست حکوومەت دەكەوێت، بەهۆی ئەو چاكسازییانەوە کە حکوومەت كردوونی داهاتی ناوخۆش بە ڕێژەی %100 زیادی كردووە، ئەوەش مایەی دڵخۆشییە لەم سەردەمەدا کە زۆربەی وڵاتان باسی قەیران دەكەن و كێشەیان هەیە، ئێمە بتوانین خەرجییەكانی خۆمان پڕ بكەینەوە بەبێ ئەوەی لە دەرەوە قەرز بكەین، ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە”.
خالید حەیدەر دەڵێت: “ئەوەی کە پسپۆڕانی ئابووری و سەرۆكی حکوومەت و ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام باسی دەكەن بریتییە لە چاكسازی، هەنگاوی تەندروست نراون و بووەتە هۆی زیادبوونی داهات، بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتییەوە، هەیكەلی حكوومەتی هەرێم هاوشێوەی هەیكەلی حكوومەتی عێراقە، بەڵام بە زیادكردنی داهاتی ناوخۆ، پێشبینی دەكەین ئابووریی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات، لەم كاتە خراپەدا توانیویەتی خەرجیی خۆی پڕ بكاتەوە و پڕۆژەش جێبەجێ دەكات و هەنگاوی وەبەرهێنانیش دەنێت”.
گوتیشی: “هاوشێوەی ئیماڕات چاكسازی و ڕاستكردنەوەی پەیكەری ئابووری جێبەجێ کرا بۆ ئەوەی پشتبەستن بەداهاتی نەوت كەم ببێتەوە، ئاراستەی داهات بەرەو داهاتی ناوخۆیی و فرەچەشنكردنی داهات بڕوات، كوردستان چاكسازی دەكات بۆ ئەوەی پەیكەری ئابووریمان بگۆڕدرێت لە نەوتەوە بۆ كشتوكاڵ و بگەینە خۆبژێوی و ئەو پارەیەی بۆ خواردن دەڕواتە دەرەوە بۆ وەبەرهێنان بەكاری بهێنین و كەرتی گەشتوگوزار بەهێز بكەین”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *