نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رۆژی یەکشەممە تەرمی عەلی قازی دەگەڕێندرێتەوە ھەولێر

رۆژی یەکشەممە تەرمی عەلی قازی دەگەڕێندرێتەوە ھەولێر

پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 17ـی تەمووزی 2022، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەرمی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، دەگەڕێندرێتەوە ھەولێر.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی یەكشەممەی ھەفتەی داھاتوو لەسەر ئەركی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەرمی عەلی قازی لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەگاتەوە ھەرێمی كوردستان.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، “ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی عەلی قازی دەستیپێكردوە .”

سەبارەت بە شوێنی بە خاكسپاردنی عەلی قازی، پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: “خێزانی كۆچكردوو بڕیار دەدەن لە كوێ بە خاك بسپێردرێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *