
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “بە بڕیاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییە هۆتێل رۆزالین داخرا”.
روونکراوەتەوە: “هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام درا”.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر هاتووە: “بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار ،لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار بە ھاوکاری پولیسی قایمقامیەت هۆتێلەکە داخرا”.