نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری ورد بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ڕێگەی نەدا فڕۆکەیەکی ئێرانی بنیشێتەوە

زانیاری ورد بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ڕێگەی نەدا فڕۆکەیەکی ئێرانی بنیشێتەوە

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، راگەیاند: “بڕیاربوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی، بەنیاز بووە یەکەم گەشت لە شاری ورمێ-وە بۆ هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی یاسایی رێگەیان بە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نەداوە”.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی: ” چوار رۆژە داوامان لە هێڵی ئاسمانی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاری تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک رێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە رەتیکردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدات، بۆیە رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەداوە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *