نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی، رایدەگەیەنێت: گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن، ئێمە خاوەنی دۆزێکی رەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان رەنگبداتەوە.

ئەو گوتانەی سەرۆک بارزانی، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی”ئەمڕۆ شەممە 2ـی تەمموزی 2022 لە سەلاحەدین ، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران”.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری  2021ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاووڵاتیان و  چارەسەرکردنی کێشەکان بکات”.

سەرۆک بارزانی، لەو کۆبوونەوەیەدا دووپاتیکردووەتەوە: “گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی رەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان رەنگبداتەوە”.

سەرۆک بارزانی، راشیگەیاندووە: “پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە، بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتیانە”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “ھەر لەو دانیشتنەدا سەرۆک بارزانی لەپێناو باشتربوونی ئەرک و کاری نوێنەرانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتیان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *