سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چرکردووەتەوە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێکەوتن لەسەر یاسایی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە مانگی 10ـی ئەمساڵ.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چرکە وتی:” تاکو ئێستە هیچ ڕێکەوتنێکی وا نەکراوە لە مانگی 10 هەڵبژاردن بەکرێت.
هەورامی دەڵێ :” ڕاستە دانیشتن و کۆبونەوەی سیاسی هەیە بەڵام بو ڕاشکاوی دەڵێم لایەنەکان نەگێشتوون بە ڕێکەوتن، عەیبەیەکی گەورەیە بۆ هەموو حزب و فڕاکسیۆنەکان، کەنەتوانین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکەین.
ڕێکەوتنێک هەیە هەڵبژاردنی ئایندە تاکو بتواندرێت شەفەفبێت، بە تۆمارێکی وای دەنگدان ئەنجامیبدەین، کە هەموو لایەنە سیاسییەکان متمانەیان پێ هەبێت، ئەویش تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێ:” هەوڵیش هەیە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارابکەینەوە و یوئێن پشتیوانی بکات، دەبێت کۆمیسیۆن کاراکرایەوە پێمان بڵێت چەند کاتی دەوێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.