نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر : به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن داخران

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر : به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن داخران

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ چه‌ند بڕیارێكمان خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بڕیاره‌كانیش بریتی بوون له‌:-

یەکەم: لە ئەمڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزەیران، لە ڕێی بەڕێوەبەرایه‌تی ئاسایش و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و هه‌روه‌ها هەموو مامەڵەکردنێک بەچەک ڕادەگیرێت.

دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامی لە سنووری یەکە کارگێڕییەکاندا، وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شار و دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێ مۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات، ڕاستەوخۆ دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگه‌یاند: هەموو یەکە کارگێڕی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست.

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد هاوکار و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *