نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەست پێدەکات

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەست پێدەکات

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، ڕایگەیاند داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەست پێبکات و داوا لەو کەسانە دەکەم چەکی بێمۆڵەتیان هەیە ڕادەستی حکوومەتی بکەن

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.
داواش لە دادگاکان دەکەم، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی حوزەیرانی 2022

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *